پیاوی ئاقڵ دواڕۆژی لەبەرچاوە.
ئاقڵ: هۆشمەند. پەندەکە مەبەستی لەو کەسانەیە کە دانا و دنیادیدەن و تاڵی و سوێری ژیانیان چەشتووە، بەشێوەی کرداری باشی و خارپی دنیان تێگەشتوون، لەبەر ئەوە لەدنیابینیا دوور ئەڕوانن هەروەها بۆ ژیانی تایبەتیان پلانیان هەیه، لە ڕەفتار و کردار و هەڵسوکەوتیاندا ناکەونە هەڵەوە.[1]