پیاوی چاک لەئیش و هۆشدا دیارە.
کەسایەتییەکانی ناو کۆمەڵگە هەر چەندە دەمامکدار بن و خۆیان بشارنەوە، لە کار و مامەڵەدا یان لە سەودادا دەرئەکەون، واتە: مامەڵە ئەو هۆکارەیە کە دەتوانێت دەمامکەکان فڕێبدا و ڕووی ڕاستەقینەی کەسەکان ئاشکرا بکات و پیاوی باش لە خراپ جیابکاتەوە، بەهۆیەوە کەسەکان بناسرێنەوە. [1]