پیاوی خراپ وەکو مێش لەسەر گەنوگوو ئەنیشێ، جێگەی پاک بڕئەدا.
بڕئەدا: بەسەریدا تێدەپەڕێت. مێش ئەو گیانەوەرۆچکە بچووکەیە کە بەردەوام بەسەر پیساییەوە دەنیشێتەوە، لە پەندەکەدا بە کەسی خراپەکار چووێنراوە، مەبەست لە کەسایەتی ناپەسەند و خراپە کە نەدەربڕینی نەڕەفتار و کرداری باش ناڵێ و لە جێگەی باش نامێنێتەوە و بە سرووشت لەدەوری خراپەدا ئەسووڕێتەوە. [1]