پیاوی کەودن بۆ مردن باشە.
کەودن: کەودەن، نەزان (فەرهەنگی خاڵ) پەوەردەی خێزان و هەوڵی تاکەکەس لە ژیانی تایبەتیدا بڕیاردەدەن کە کەسایەتی زیرەک و دانا یان کەسایەتی نادان و نەزان بەرهەمبێنن یان نا، واتە: هەر کەسێک بنیاتی کەسایەتییەکەی خێزان و هەوڵی خۆی لە ژیانیدا دیاری دەکات، کەسە باشەکان دەبنە سێبەر بۆخۆیان دەوروبەریان، بەڵام کەسە خراپەکان کەڵکیان بۆ خۆشیان نییە. [1]