پیاوی نابووت قەرزی کۆن و خزمی دوور بەیادئەکا.
مەبەست لەو کەسە چرووکانەیە کە لە پیشە و کەسابەتا نابووت ئەبن و دێنەوە خاڵی سەرەتا، بۆ ئەوەی خۆیان بنیاتبنێنەوە بەدوای قەرزی کۆندا ئەگەڕێن لای خزم و دۆست گەر کەمیش بێت. لەم بارەیە پێشوان دەڵێن: جوو کە لات ئەبێ، دەفتەری کۆنە قەرز هەڵدەداتەوە.[1]