پنجە لە میانی دار و پەلک دانانرێ.
پنجە: دەرمانێکە بە قسڵ و لۆکە و ماست دەگیرێتەوە، بۆ پینەکردنی گۆزە و دیزەی شکاو بەکاردێ (فەرهەنگی خاڵ) ، بۆ پینەی قڵیشی دەفری گڵین بەکاردێ (فەرهەنگی هەمبانە بۆرینە) ، هەر دەرمانێک بۆ پینەکردنی شتێک بەکاردێ یان هەر دەرمانە و بۆ دەردێکە، ناکرێت دەرمانی دەردێک بدرێ بە دەردێکی تر، پەندەکە دەڵێ: پنجە کە بۆ قڵیشی گۆزە بەکاردێ ناکرێت بدرێ لە قڵیشی دار. [1]