پیریی بە عومر ناژمێررێ.
عومر: تەمەن. تازەپیاکەوتوویی و جوانی و گەنجی تەمەنێکی دیاریکراوە کە زۆرترین چالاکیی مرۆڤی تێدائەنجام دەدرێ، بۆیە ئەم تەمەنە تەمەنی ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤە، قۆناغی پیریی قۆناغی پەککەوتنی چالاکییەکانە، بۆیە بە تەمەن ئەژمارناکرێ، چونکە ئەوەندەی خەریکی نەخۆشی جەستەییە ئەوەندە خەریکی ژیانکردن نییە. [1]