پیر تا نەکا تەکبیر، نابێ بە میر.
تەکبیر: پرسووڕا، بیروباوەڕ گۆڕینەوە. لەناو هەموو خێزان و بنەماڵەیەکدا کەسانی بەتەمەن و دنیادیدە بوونیان هەیە، شارەزایی و وردیی و دنیابینینیان کاتێک دەردەکەوێت کە کێشەیەک درووستدەبێت، بە زانایی چارەسەری دەکەن، بۆیە گەورەیی کەسە پیرەکان لەو کاتانەدا دەردەکەوێت کە بیروڕا دەگۆڕنەوە و گەورەیی خۆیان دەنوێنن. [1]