پیرێژنی ئەو دنیایە، دڵداری خۆی لەبیرنایە.
پیرێژن: مەبەستی لە ئافرەتی زۆر بە تەمەن و پیرە، پەندەکە بە ئافرەتێکی بە تەمەنی پیر ئەوترێ کە خۆی لە تافی لاویدا دڵی تەڕبووبێت و بە ئارەزووی خۆی دڵداری کردبێ و خۆی بێدڵنەکردبێت بەڵام بە کاتێک دەچێتە ژیانی خێزانییەوە و منداڵی دەبێت، ڕازی نابێت منداڵەکانی دڵداری بکەن.[1]