پێ بنێ بەسەریا قسەناکات.
پەندەکە بە کەسێکی هەژاری کەم دووی بێکەس ئەوترێت چونکە لە کۆمەڵگەدا کەسانی دەستکوورت و نەدار، هەمیشە بێکەس و بێبەرگریکارن کاتێک دەسەڵات بەگژیاندا دەچێت و دەیانچەوسێنێتەوە هیچ هێزێک پارێزگاریان لێناکات، بەتەنیا و بێکەس دەمێننەوە، بۆیە هەرچیان بەرانبەربکرێت دەکرێت.[1]