پێستی بێعاری کێشا بەڕووی خۆیا.
پێستی بێعاری: مەبەست لە ڕووزەریە، لە کۆمەڵگەدا پەروەردەی کەسەکان بە دەستی خێزان یان بنەماڵەیە، هەر کەسێک بەو شێوەیە پەردەوەردە دەکرێت کە خێزانەکەی دەیانەوێت، بۆیە هەندێک لە کەسەکان لە سنووری پەروەردەی خێزانی دەردەچن، دەست دەدەنە جۆرێک لە بێشەرمی. پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە بێشەرمی نواندبێ. [1]