پێکەنین (خەنین) مزگێنی دۆستت بێت.
پێکەنین: خەنین یان دەربڕینی هەستی خۆشی کەسێک. مزگێنی: مژدە، نوقڵانە. پەندەکە بە کەسێک ئەوترێت کە هەمیشە خۆش هەواڵ بێت، واتە: بەردەوام هەواڵی خۆش بگەیەنێت و دۆست و ئازیزانی دڵخۆشکبکا و بیانخاتە پێکەنین، لە کوردەواردا ئەو جۆرە کەسایەتییانە لەلایەن کەسی بەرانبەرەوە، لەپای گەیاندنی هەواڵی خۆش، مزگێنیان پێدەدرێت.[1]