پێڵاوە شڕێکی لە دیوەخانا هەیە.
دیوەخان: مەبەست لە جێگە و پێگەی کەسانی دەسەڵاتدارە، پێڵاوی شڕ: مەبەست لە شوێن پێی کەسێکە لە جێگەیەکی تایبەتی، پەندەکە مەبەستی لە هەندێک کەسە کە بۆخۆیان لە ژیانی ئاساییدا هیچ جێگە و پێگەیەکی تایبەتیان نییە، بەڵام کەسێکی دووریان لەناو دەسەڵاتدا هەیە کە زووزوو فریایان دەکەون، ئەمانیش خۆیان پێوەهەڵدەکێشن.[1]