پینەی شینە، بەدەرقنگییەوە.
پینە: بۆ داپۆشین یان کاڵکردنەوە و ونکردنی لەکە یان عەیبووعار بەکاردێت. دەرقنگ: مەبەست لەو جێگەیەیە کە مرۆڤ لەکاتی دانیشتندا بەکاریدێنێت، زۆرترین بەرکەوتنی هەیە، بۆیە ئەگەری دڕانی زۆرە، پینەی شین: بە پەڵە یان پینەیەکی زۆر دیار ئەوترێت، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە نەنگییەکی پێوەبێت هیچ پینەیەک نەیشارێتەوە. [1]