پێ لە زەوییەک دامەنێ کە پێی دوژمنی تێدابێ.
لە وڵاتدا دۆست و دوژمن زەمین و سنوور و جێگە و ڕێگەی خۆیان هەیە، بۆ ئەوەی زیانبار نەبیت دەبێت سنووری خۆت بزانی، پەندەکە بە کەسێک دەوترێت کە دوژمنایەتی هەبێت، دەبێ بزانێ چۆن دێت و دەچێ و بۆ کوێ دەچێ، بۆ ئەوەی نەکەوێتە بۆسەی دوژمنەوە و تووشی زیانی گیانیی نەبێت.[1]