پێت نەینێ بە خونێ، پات ناگاتە تڕە ترخێنێ.
خونێ: پیاوی ڕەزیلی دوورە پەرێز (فەرهەنگی هەمبانە بۆرینە) ترخێنە: خواردبێکی کەلەپووری زستانەی کوردییە، لە هەندێک قۆناغی تایبەتیی ژیاندا، هەندێک دەستکەوت هەیە هەتا دوورە پەرێزبیت نایگەیتێ، واتە: بۆ ئەوەی دەست بە دەستکەوتەکاندا ڕابگات، دەبێت بەردەوام لەتێکۆشاندابیت بۆی.[1]