پێت بەقەر لێفەت درێژ کە.
لێفە: لە کوردەواردا هەلاجەکان لە لۆکە و قوماش درووستی دەکەن، لەکاتی سەرما و سۆڵەدا بەخۆدادەدرێت وەک هۆکارێکی گەرمکەرەوە. بەقەر ئەو داهاتەی هەتە، خەرجی بکە یان بەپێی دەستکەوتی ئەو موڵک و ماڵەی لەبەردەستایە پێدایستییەکانی ژیان دابینبکە، ئەگەر دەستبڵاوبیت تووشی قەرز و لە دەستدانی مڵکەکان دەبی کە هیی خۆتە تا ئاستی مایەپووچ بوون. [1]