تا بەڕوو زۆر بێت، سمۆرە برسییەتی.
بەڕوو: بەرهەمی داری بەڕووە، لە کوێستانی وڵاتی کوردەواردا بوونی هەیە، لە قۆناغە مێژووییەکاندا چەندین جار خەڵکی لە برسێتی ڕزگارکردووە، سمۆرە: ئاژەڵێکی بچووکی کێویی دارەوانە، لەسەر بەروبوومی دار دەژیی، وەک گوێز و بەروو. پەندەکە مەبەستی لە کەسی چاوچنۆکە هەتا بەشی زیاتر بدەیت چاوی تێرنابێت. [1]