تا پیرێ ئەمرێ، هەزار جوان ئەمرێ.
پیر: کەسی بە تەمەن. جوان: کەسی گەنج. لە کوردەواردا پیر بە کەسێکی بە تەمەنی دنیادیدە دەوترێت کە پشتی کۆمە و وەک کەوانی تیر هاویشتن هەروەها کەسی گەنجیش وەک تیر ڕێک و بەکارە، کەوان تا خۆی ئەشکێ، سەد تیری ڕێک و جوان دەکات بەژێر خاکدا، واتە: تا پیرێک دەمرێت و کۆتایی دێت، دەکرێت سەدان کەسی گەنج بمرن.[1]