تا دایکە دیارنەبێت، باوکە چاوی مار دەردەهێنێت.
دایک و باوک هەردووکیان بەرپرسن لە خێزان، دەکرێت بە یەکەوە بڕیار لەسەر بابەتە چارەنووسسازەکانی خێزان بدەن، بەڵام لە کۆمەڵگەی کوردەواردا زۆرجار دایک بڕیاردەرە و باوک هیچی بەدەست نییە، بۆیە کاتێک دایک دیارنەبێت باوک خۆی هەڵئەفشێنێت، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە لە پاشەملە خۆی هەڵکیشێت.[1]