تا ماڵخۆ دزی گرت، دز ماڵخۆی گرت.
ماڵخۆ: ماڵی خاوەنماڵ یان خاوەن مڵک و ماڵ. پەندەکە باسی پەیوەندی نێوان دز و خاوەنماڵدا دەکات، دز هەیە لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە زۆر تێکەڵی خاوەنماڵە، کورد وتەنی خزمی خۆیەتی دەزانێت کەی خاوەنماڵ لە ماڵە یان نا، یان کاڵا و شتی گرانبەهای لە کوێ شاردۆتەوە، بۆیە کاتێک دەست بە دزی دەکات، خشەی نایەت و کەس پێی نازانێت. [1]