تا چاڵ پڕ نەبێ، کۆش پڕنابێ.
چاڵ: مەبەست لە گۆڕە، کاتێک کەسێک دەمرێت دەیخەنە ناوی. کۆش: مەبەست لە باوەشی مرۆڤە. پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە دەوڵەمەند و خاوەن سامان بێت و بەهۆکارێک بمرێ و لە ژیاندا نەمێنێت پاشان بیخەنە ناو گۆڕ (چاڵ) ، دواتر کەسووکارەکەی ماڵەکەی بەشبکەن و کۆشیان پڕ لە سامان بکەن. [1]