تا ترشی نەنۆشی، بیر لە شیرینی ناکەیتەوە.
ترشی: مەبەست لە ناخۆشیی ناو ژیانە، شیرینیی مەبەست لە خۆشیی ناو ژیانە، ژیانی مرۆڤ لەناو کۆمەڵگەی چینایەتیدا پڕە لە هەوراز و نشێو، کەس نییە لە کۆی ژیانیدا خۆشی و ناخۆشی نەبینێت، پەندەکە مەبەستی هەر کەسێکی ناو کۆمەڵگەیە تا ناخۆشی نەبینی چێژ لە خۆشی وەرناگریت.[1]