تا زەوی ئاو نەخواتەوە، گیا ئاو ناخواتەوە.
هەموو ئەو کۆمەڵە کەسانەی لە نیشتمانێکدا ئەژین، دەبێت لەپێش خۆیاندا خزمەتی نیشتمانەکەیان بکەن، تا خۆشی و شادی لەناو هەموواندا بڵاوبێتەوە، لە پەندەکەدا نموونە بە گیا هاتۆتەوە، گیا بەبێ خاک ناژی، خاک خۆراک و ئاوی پێدەدات بەڵام هەندێک کەس، وەک گەنەی گونی گا، تەنیا بۆخۆیان دەژین و هەقی هیچیان نییە. [1]