تافی جوانیم بگەڕایە دواوە، گلەیی پیریم بکردایە بەلاوە.
تاف: کات یان دەم. تافی جوانی: سەردەمی لاوی و گەنجی. تەمەنی مرۆڤ چەند قۆناغێکە دێت و دەڕوات، بە سەردەمی منداڵی و لاوی دەستپێدەکات و بەپیریی کۆتایی دێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە هەتا مرۆڤ گەنج و جوانە ڕێزی ئەو ڕۆژانەی لانییە کە پیر بوو ئینجا پێی دەزانێت کۆتایی هاتووە. [1]