تاقتاقکەرەیە بەسەر دارەوە، چاوەڕێی یارە بێتەخوارەوە.
تاقتاقکەرە: قژاکە یان تووتەک، بەشەو بێدارە، شەو تا بەیانی دەڵێت تووتوو، بەشوێنی بەرزەوە دەنیشێتەوە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت چاوەڕێ خۆشەویستێکی لە دوورەوە بکات، هەواڵی هاتنی بیستبێت، بۆیە وەک تاقتاقکەرە شەو تا بەیانی بێدارە و چاوەڕێی هاتنییەتی.[1]