تا کەر لە بەغدا نەزەڕێ، بەری نادا.
ژینگەی قرژاڵ سەرچاوەی کانییەوەکان و ئاوی شیرینە، کوردستانیش خاوەنی هەزاران سەرچاوەی ئاوی کانییە کە قراڵ تێیدادەژیی، جاران کە منداڵ دەستی دەبرد بۆ قڕژاڵ و دەیگەزیی، دەیانوت: تا کەر لە بەغدا نەزەڕێ، بەرینادا. واتە: هەتا هەواڵێکی دوور لە جێگەیەکەوە نەیەت، ئارامی بە دڵیا نایەت، بۆ کەسێکی داماو بەکاردێت.[1]