تا گوێرەکە بە گا دەکەی، خوێنی خۆت بە ئاو دەکەی.
گوێرەکە: مەبەست لە بێچووک تازە لەدایکبووی مانگایە، دواتر دەبێت بە جوانگا و دواتر بە گا، قۆناغەکانی پەروەردەکردن و بەخێوکردنی گوێرەکە تا گا ماندووکەرە. پەندەکە مەبەستی لەوەیە تا خێزانێک دایک و باوک منداڵێک پێدەگەیەنن، جەرگیان دەبێت بە ئاو، واتە: زۆر لەگەڵی ماندوودەبن.[1]