تا گوزکم بمێنێ گوێز، گوێزانت لەگەڵا ئەکەم.
گوزک: دەفری بچووکی قوڕ بۆ ئاو تێکردن یان گۆزڵەی ئاو (فەرهەنگی کانی) لە پەندەکەدا بە واتای هێز بەکارهاتووە، جەستەی مرۆڤ بە گۆزڵە بەراوردکراوە، گۆزڵەش ئەوەندە بەهای هەیە کە ساغە، واتە: هەتا جەستەم وەک گۆزڵە ساغبێت بەربەرەکانێت دەکەم، کەسێکی ستەملێکراو بە ستەمگەرێک دەڵێت.[1]