تاجی ئەدەب لەسەرنێ، هەموو دنیا لەبەرنێ.
تاج: کڵاوێکی تایبەتییە لە زێڕ و ئەڵماس دەرووستدەکرێت، پاشاکان دەیکەنە سەریان (فەرهەنگی خاڵ) پەندەکە ئەدەبی بە تاجی پاشا چوواندووە، ئەدەب وەک زێڕ و گەوهەر هەتاهەتایە لەناو کۆمەڵگەدا دەمێنێتەوە، بۆیە هەر کەسێک نووسەر بێت، بۆ مێژوو ئەمێنیتەوە و تاجی شکۆی ئەدەب لەسەرئەنێ.[1]