تاقانە یان شێتە یان دێوانەیە.
تاقانە یان شێتە یان دێوانە و هار.
دێوانە: دەربەدەر یان ئاوارە. پەندەکە مەبەستی لەو کەسانەیە کە ئەوەندە باوک و دایکی ئەیدەن بەدەمییەوە دەبێتە دێوانە، واتە: خووی شڕدەکەن، کەسەکە خۆشی ئەوەندەی تری دەخاتەسەر، دەبێت بە شێت، هەندێک جار ناڕەسەنی هاوڕیکانیشی دەچێتەسەر، دەبێت بە هار و لەدەست دەردەچێت. [1]