ناو: ئیبراهیم
نازناو: برایم ئاغای دزەیی
ساڵی لەدایکبوون: 1840
ڕۆژی کۆچی دوایی: #04-08-1920#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر
$ژیاننامە$
برایم ئاغا کەسایەتی شاری #هەولێر# و سەرۆک عەشیرەتی دزەییان، لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەەم و لە دەوروبەری ساڵی (1840) لەدایکبووە، لە 04-08-1920 کۆچی دوایی کردووە.
لە سەردەمی خۆیدا بەرەنگاری دەسەڵاتی عوسمانییەکان بووەتەوە. حاکمی سیاسی بەریتانیا لە هەولێر (دابلیو ئاڕ هێی) لە پەڕتووکەکەیدا دوو ساڵ لە کوردستان دەڵێت (ئەو پیرە پیاوێکی لێزان و زیرەک و دیبلۆماسی و قسەکەرێکی نایاب بوو) . لەناوخۆدا دوورستکەری مێژوو بوو، چونکە بەدرێژایی (38) ساڵ و لە سەردەمی باوکیدا سەرکردایەتی دەستەیەک لە کوردەکانی دەکرد لەڕێگای چیای قەرەچوغەوە و مەخموری دامەزراند.
لەوێ دوای چەندین ساڵ، شەڕی عەرەبە شەممەرەکان و دواتریش تورکەکان، لە درووستکردنی قەوارەیەک بۆ خۆی سەرکەوتوو بوو گۆڕینی دەشتی قەرەچوغ لە بیابانێکی وشکەوە بۆ دەشتێکی داچاندراو و ئاوەدان، بۆ دەستپێشخەری ئەو دەگەڕێتەوە، ئەو لەگەڵ براکانی نزیکەی (30) گوندیان هەیە و بێ ڕکابەر سەرۆکی دزەییانە.
لە بەڵگەنامە نهێنییەکانی بەریتانیادا، بەم جۆرە باس لە ڕۆڵ و کاریگەریی برایم ئاغا کراوە: #مەخموور# و کەندێناوە بۆ کشتوکاڵ بەکار نەدەهات و تەنیا وەک لەوەڕگایەکی بەپیت ناسرابوون و بەکاردەهاتن، بەڵام پاش 25 ساڵ بایز ئاغا بیری لەوە کردەوە هەوڵبدات ئەم کێڵگە نوێیە بۆ کشتوکاڵ بەکاربهێنێت. پاش ئەوەی شوێنی ژیانیان گواستەوە بۆ مەخموور، تەنیا ساڵێک ژیا، بەڵام ئەم ساڵە بەس بوو بۆ بایز و برایمی کوڕی کە دڵنیاببنەوە لەوەی زەوییەکیان دۆزیوەتەوە کە زۆر لەو زەوییە ماندوانەی قوشتەپە بەپیت ترە. ئەم بارودۆخە لەبارە بووە هۆی ئەوەی دەستبەجێ سەرنجی ئەوانی دیکەش ڕابکێشێت و لە ماوەی چەند ساڵێکی کەمدا نزیکەی 100 گوند چونە مەخموور و پەنجا گوندیش چونە کەندێناوە، لەو 376 گوندەی لە شارۆچکەی هەولێرن 200 گوندییان سەر بە دزەیین و 85 گوندییان سەر بە هۆزە کوردییەکانی دیکەن و ئەوەی دیکەش عەرەبن.
هاوار ئاغای دزەیی کوڕی برایم بایز ئاغا دەڵێت (باوکم دەشتی مەخموری ئاوەدان کردۆتەوە، لە دەوروبەری ساڵی 1850 دەچێتە مەخمور، تەمەنی هەژدە تا بیست ساڵ بووە. کرمانجەکانی ئەو دەوروبەرەشی ئاگادارکردۆتەوە کە بێن لەو شوێنە خانوو درووست بکەن) لە دوای درووستکردنی مەخمور باوکم 15 ساڵ لەگەڵیاندا ژیاوە، بەڵام بەدرێژایی ئەو ماوەیە لەژێرەوە کوردەکانی تێگەیاندوە کە بێن لەناو مەخمور و گردەکانی دەوروبەر خانوو درووست بکەن، کوردەکان چەکداریش بوون، بۆیە ئەو کاتەی باوکم زانی کورد لە عەرەب زیاترە لەناو مەخموور و دەوروبەری، یەکسەر دوا مۆڵەتی دانێ کە دەبێ عەرەب لە ماوەی 24 کاتژمێر مەخموور جێبهێڵن، ئەگەر نا کوردەکان بەسەریاندا دەدەن، هەر چەندە عەرەب داوا لە باوکم دەکەن بەرگرییان لێبکات و نەهێڵێ کورد پەلاماریان بدەن، باوکم دەڵێ ئەوە لە دەسەڵاتی مندا نییە و ئەگەر نەڕۆن دەتانکوژن.
ناوبراو، لە درێژەی گێڕانەوەکانیدا دەڵێت: باوکم شەوێک هەموو گەورەکانی عەرەب کۆدەکاتەوە و پێیاندەڵێ (ئەم مەملەکەتە کوردستانە) لەو ڕۆژەوە هەرچی عەرەب هەبوونە، لە مەخموور دەریپەڕاندوونەتە ئەوبەری زێ ئێستاش هەموو سەرکردایەتی کورد هێندەی باوکمیان پێناکرێت کە هەموو کەس دەزانێ برایم ئاغا بە (24) کاتژمێر هەموو عەرەبی ئەو ناوەی دەرکردووە بۆ ئەوبەری زێ، عەرەب کە چوبوونە ئەوبەری زێ هێشتا دەترسان کە باوکم لەوێش دەریانبکات، بۆیە کچی جوانیان دەدایە باوکم تاکوو لێگەڕێ لەوێ بژین. باوکم سێ ژنی عەرەبی هەبووە کە یەک لەوان دایکی منە و کچی سەرۆک عەشیرەتی (تەی) بووە.[1]