(تایی) گان ئەکا، (دۆڵاویی) ئەیبژێرێ.
تایی، دۆلایی: دوو گوندن لەنزیک شاری #سنە# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. مرۆڤەکان هەریەکەیان بە جۆرێک پەروەردەبوون و ڕەفتاردەکەن، هەندێک کەسیان وتووریا و فێڵاوین و هەندێکیشیان لە بیروهۆشدا هەژارن، پەندەکە بە دوو کەس دەوترێت کە یەکێکیان خۆش ڕابوێرێ و ئەوی تریان تووشی تۆڵە و سزا بێت. [1]