تەپڵی خستە ژێر عەباوە.
تەپڵ: ئامێرێکی پێستداری کەلەپووریی کوردییە، لەکاتی ئاهەنگ و بۆ نەخۆشییەکاندا دەژەنرێت، عەبا: کاڵایەکی پانوپۆڕی فراوانی بێقۆڵە، کۆی جەستە دادەپۆشێت (فەرهەنگی خاڵ) بە پیاوێک دەوترێت کە بەهۆی پلە و پۆستەوە، پایەداری و ناوداری دەستکەوتبێت، نەنگییەکانی بە پلە و پۆستەکەی بشارێتەوە. [1]