تەرازوو شەرمی لە کەس نییە.
تەرازوو: یان بەن تەرازوو ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، لە سێ تاڵ بەنی نەپسێن و دوو تا پێکدێت، بۆ کێشانی میوە و دانەوێڵە بەکاردێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە تەرازوو لەکاتی بەکارهێناندا کێشی تەواوبوو، ترازوو خۆی هاوسەنگت دەبێت و منەتی لە کەس نییە. [1]