تەعزێی دەوڵەمەند، شایی فەقیرە.
فەقیر: هەژار یان نەدار، خەڵکی هەژار لە مەراسیمی پرسەی دەوڵەمەندا تێر نان دەخوات، چونکە لە سەردەماکانی پێشوودا پرسە و ماتەمینی سێ ڕۆژ بوو، هەر ڕۆژێک نانخواردن سێ ژەم هەبوو. پەندەکە بە کەسێکی هەژار ئەوترێ کە بەهۆکارێک کەڵک لە دەوڵەمەند وەردەگرێ.[1]