تەڵە بە قنگ دەتەقێنێ.
تەڵە: داوێکە ڕاوچییەکان بۆ گرتنی گیانەوەر بەکاردێنن (فەرهەنگی خاڵ) لە کۆمەڵگەدا پەروەردەی خێزان یان بنەماڵە بڕیاردەدات کەسەکان چۆنبن، واتە: باشی و خراپی کەسەکان پەیوەندەی بەو پەروەردەیەوە هەیە کە پێیان دراوە، هەندێک کەس هەیە پەروەردەی باشە، هەندێک کەسی تریش هەیە کە فێڵاوین. پەندەکە بە کەسی ئەوترێ فێڵاوی و تەڵەکەباز بێت. [1]