تەماشای مەنجەڵ بکە و کەوگیری لێداگرە.
مەنجەڵ: دەفرێکی مسی یان فافۆنی قوڵی لێودارە، لە کوردەواردا کابان چێشت تیالێدەنێت. کەوگیر: کلکێکی درێژ و دەمێکی پانی کونکونی هەیە، لە مس یان فافۆن درووستدەکرێت، بۆ تێکدانی برنج بەکاردێت (فەرهەنگی خاڵ) بە کەسێک ئەوترێ کە داوای شتێکی لێبکەیت و نەیبێ بتداتێ. واتە: گەر لە مەنجەڵدا خواردن نەبێ، چیت بۆ تێبکەم. [1]