تەممەڵ ئەڵێ: هەمووی ئەخۆم، دوایی ئەڵێ: چیمکرد بەخۆم.
تەمەڵ: مەبەست لە کەسی کارنەکەر و تەوەزەلە کە لە جێگەیەکدا پاندەبێتەوە و دەبێتە سەربار بەسەر دەوروبەرەکەیەوە، پەندەکە مەبەستی لە کەسێکە کە لەکاتی نانخواردندا بەرچاوی تەنگە و ئارەزوو دەکات کە بەشی هەمووان بخوات بەڵام کاتێک زۆر دەخوات و ماندوو دەبێت پەشیمان دەبێتەوە. [1]