تەنیا خۆی هاوڕێی شەیتانە.
لە کۆمەڵگەدا هەر کەسێک بەپێی تەمەن و پێگەی کۆمەڵایەتی خاوەنی کۆمەڵێک مڵک و ماڵ و کەلووپەلی تایبەتییە، هەندێک کەس بەشێک لە کەلووپەل یان مڵکەکانی دەبەخشێت و خەڵکی تریش کەڵکی لێدەبینن، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە هەرچییەکی هەبێت، تەنیا خۆی کەڵکی لێببینێ، کەس کەڵکی لێنەبینێ.[1]