تەور کلکی دارە، بۆیە دار ئەبڕێ.
تەور: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، دەمێکی تیژی ئاسن و کلکێکی داری هەیە، بۆ بڕینی دار بەکاردێت، پەندەکە مەبەستی لە بنەماڵە، خێزان، گەل و میللەتە، گەر کەسی خراپیان تیاهەڵنەکوێت هەلیان لێئەقۆزێتەوە، واتە: هەرکاتێک کەسی خۆفرۆش لەلایەن دوژمنانەوە پەروەردەبکرێت، زیانی گەورە دەگەیەنێت.[1]