تەور کلکی خۆی نابڕێتەوە.
تەور: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، دەمێکی تیژی ئاسن و کلکێکی داری هەیە، بۆ بڕینی دار بەکاردێت، واتە: کەسی یەکەمی خێزان یان بنەماڵە هەرگیز دژایەتی ئەندامانی ناکات، چونکە بەشێکن لەخۆی بەڵکوو پەروەردەیان دەکات و گەشەیان پێدەدات، بۆ ئەوەی لە مەیداندا بمێننەوە. [1]