ترخێنە تا بمێنێ، پرگ هەڵدێنێ.
ترخێنە: خواردنێکی زستانەی کەلەپووری کوردییە، لە کۆمەڵێک کەسەری خۆراکی بەهادار پێکدێت، پرگ: بەو کەڕووە ڕەنگ سپییە دەوترێت کە لەسەر هەندێک خۆراک درووست دەبێت، بەتایبەتیی ئەو خۆراکانەی کە بەتەڕی هەڵدەگیرێن. پەندەکە بە شتێک ئەوترێ تا بمێنێتەوە خراپتر بێت و زیانی زیاتر بدات.[1]