ترووسکەیەکی چاو لە سەد گۆچان چاکترە.
گۆچان: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، لە دارێکی ڕێک و ڕاست درووستدەکرێت، دەسکەکەی چەماوەیە، بۆ ڕێ ڕۆشتنی کەسانی بەتەمەن و نابینا بەکاردێت. واتە: مرۆڤ یەک تۆز تروسکایی لەچاوانیا هەبێت پێویستی بە گۆچان نییە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە کەمی خۆت لە زۆری خەڵک باشترە. [1]