تسڵە وتوویەتی: لەسەر بەردیش بڕوێم، هەر ئەبێ ڕیشکێکم لە گووابێت.
جۆرێک کارگی زۆر نەرمە، ژێرەکەی پەڕپەڕنییە، کاتێک وشکدەبێتەوە، گەردێکی وردی تێدایە وەک خەنە (فەرهەنگی ڕێژگە) ئەم جۆرە کارگە لە کوردەواردا بۆ خواردن ناشێت، پەندەکە بە کەسانی بێکەڵک و خراپ دەوترێت هەمیشە پێیەکانی لە ئاشووبدایە، ڕۆڵی تێکدەرانە دەبینێت.[1]