تڕ لەی وێم، سڕ لەی وێم.
تڕ و سڕ: مەبەست لە نهێنی کەسێکە، کورد ئەم پەندە بە جۆرێکی ترش دەردەبڕێت و دەڵێت: (سڕێ خۆم و تڕێ خۆم) واتە: هەموو کەسێک لە ژیانیدا بەپێی تەمەن و پێگەی کۆمەڵایەتی، کۆمەڵێک نهێنی و تایبەتمەندی تاکەکەسی خۆی هەیە، دەکرێت تەنیا خۆی بیزانێت و بڵاونەبێتەوە، چونکە دەبێتە هۆی ناوزڕاندنی. [1]