تڕەکەی تڕ نییە، جەواڵ ئەدڕێ.
جەواڵ: چنراوێکی گرێچنە، لە مووی بزن درووستدەکرێت، دانەوێڵەی تێدەکرێت، تایبەتە بە ژیانی قۆناغی کشتوکاڵی کۆمەڵگەی کوردەوار (فەرهەنگی خاڵ) پەندەکە مەبەستی لە کەسی خۆبەزلزان و لوتبەرزە کە خۆی لە ئاستێکی باڵادا دەبینێت لە چاو خەڵکیدا، لە ڕاستیشدا وانییە.[1]