تڕی ئەزمڕ کون ئەکا.
ئەزمڕ: ناوی چیایەکی بەرزە، دەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای شاری سلێمانی، لە کۆمەڵگەدا کەسانێک هەن تڕزل و خۆبەگەورەزانن، لووتیان بەرزە و خۆیان بە کەس ناگۆڕنەوە، لە ڕاستدا هیچیان لەباردا نییە. واتە: بە کەسێک ئەوترێ کە زۆر خۆی بە گەورە بزانێ بەڵام لە ناوەرۆکدا پوچ بێت واتە: زۆر بەدەمارە.
[1]