کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,612
وێنە
  123,875
پەرتووک PDF
  22,077
فایلی پەیوەندیدار
  125,576
ڤیدیۆ
  2,192
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,592
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,553
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,711
عربي - Arabic 
43,854
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,622
فارسی - Farsi 
15,767
English - English 
8,522
Türkçe - Turkish 
3,821
Deutsch - German 
2,030
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,087
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
965
وێنە و پێناس 
9,463
کارە هونەرییەکان 
1,573
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,952
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
761
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,051
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,676
کورتەباس 
22,144
شەهیدان 
11,899
کۆمەڵکوژی 
11,366
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,063
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
55
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,347
PDF 
34,671
MP4 
3,832
IMG 
233,692
∑   تێکڕا 
273,542
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
میراتی بەڕیتانیا و پەرەسەندنی ناسیۆنالیزمی کوردی لە ئێراقدا 02
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
میراتی بەڕیتانیا و پەرەسەندنی ناسیۆنالیزمی کوردی لە ئێراقدا 02
میراتی بەڕیتانیا و پەرەسەندنی ناسیۆنالیزمی کوردی لە ئێراقدا 02
زەینەب ئەریکانلی: زانکۆی گەڵەتەسەرای – ئەستەمبووڵ
لە ئینگلیزییەوە: #محەمەد حەمەساڵح تۆفیق#

مەبەستی ئەم باسە لێکۆڵینەوەیە لە چۆنیەتیی ئیدارەدان و مامەڵەکردنی بەریتانیایە بۆ ناسیۆنالیزمی کوردی لە ویلایەتی مووسڵ لە ماوەی ساڵانی 1918 – 1926دا.

بەپێچەوانەی ئەوەی کە کورد بەتەمای بوو، ڕاگەیاندنەکە پێشنیازی مافی چارەی خۆ نووسینی بۆ میسۆپۆتامیا لەجیاتیی خەڵکە کوردەکەی بە بڕیاری نووساندنی باشووری کوردستان بە میسۆپۆتامیاوە.
بێجگە لەوەش، (هەرچەندە بەریتانیا حەزی نەدەکرد ویلایەتی مووسڵ ڕادەستی فەرەنسا بکات، بەڵام مامەڵەکردنی لەگەڵ تەواوی کێشەکانی باکووری مووسڵدا پەیوەست بوو بە گەیشتنە ڕێککەوتنێکی بابەتی لەگەڵ فەرەنسادا) (41) و تا ئەو کاتە لەندەن پڕۆژەیەکی کۆنکریتی و ڕوونی نەبوو بۆ ئیدارەدانی ناوچەکە، چجای بڕیاردانی درێژخایەن لەسەر داهاتووی ناوچە کوردییەکان لە مەودایەکی دووردا42. سەرباری ئەم حاڵەتی ناجێگیر و دوودڵییەش جیاوازیی بیروڕای نێوان بەریتانییەکان خۆشیان، بەتایبەتیی لە ساڵی 1919وە. بە گەڕانەوە بۆ چالاکییەکانی ئێدوارد ویلیەم چارڵس نۆیڵ، کە بریکارێکی دەزگەی هەواڵگریی بەریتانی بوو، (سیاسەتی بەریتانیا لە میانەی ساڵی 1919دا) ، ڕۆبەرت ئۆڵسن سەرنجی دەداتێ و دەڵێت (واباشترە ناوی سیاسەتی نۆیڵی لێبنرێت) و ئەوجا لە سەری دەڕوات و دەڵێت:
([نۆیڵ] چالاک بوو لە هەوڵدانیدا بۆ دڵنیابوون لە کەڵک و بایەخی سیاسەتێک کە پشتیوانی لە دەوڵەتێکی کوردیی سەربەخۆ بکات یان لایکەمەکەی ئۆتۆنۆمییەکی شایستەی ژیان بۆ کورد. ئەمە ئەگەر بەدیبهاتایە، ئەوە لە لەژێر چاودێری و سەرپەرشتیی بەریتانییەکاندا دەبوو. نۆیڵ بە زۆری ناوی (لۆرەنسی دووەمی) لێنرابوو، وەک سووکایەتی و گاڵتەپێکردن لە لایەن کاربەدەستانی ئۆفیسی کۆڵۆنیاڵیی بەرپرس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەم کاربەدەستانە دڵنیا نەبوون لە قووڵایی ناسیۆنالیزمی کوردی وەک ئەوەی نۆیڵ قەناعەتی هەبوو بە هێز و توانای. چونکە بەرپرس و کاربەدەستانی ئۆفیسی کۆڵۆنیاڵی دڵنیا نەبوون لەوەی کەوا (شۆڕشێکی کورد) پێگە و هەڵوێستی بەریتانیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چاکدەکات، بەتایبەتیی لەگەڵ تورکیادا لەپاش سەرکەوتنەکانی کەمالییەکان لە ساڵی 1921دا) (43) . جیاوازییەکە زیاتر ڕوونبووەوە کاتێک کە ئەرنۆڵد تی.
ویڵسن لە (تێبینی لەسەر پێشنیازەکانی م. کلێمێنسۆ) ئەم ڕاگەیاندنەی خوارەوەی بڵاوکردەوە:
(ئێمە ئێستا ناتوانین ئەوە بکەین کە لە پێش سێ مانگدا دەمانتوانی بیکەین. لە ڕۆژهەڵاتدا وەک چۆن لە ڕۆژاوادا، گیانێکی نوێ لە ئەقڵ و مێشکی پیاواندا هەیە. ناتوانرێت ئیمپراتۆرییەتی تورکی تێکبشکێنرێت، چونکە بەرجەستەی نموونە و ئایدیاڵی ئیسلامە بۆ حوکمی زەمان لەسەر زەویدا بۆ حوکمڕانانی موسڵمان، کەوا نەتوانینی هێزە کریستیانەکان بۆ ڕێککەوتن وڕووژاندوویەتی، لە کاتێکدا کەوا گەلانی ڕۆژاوا شەکەت و ماندوون و ڕقیان لە جەنگ و شەڕوشۆڕی زیاترە. تاقە چارەسەر کە من ئێستا دەیبینم دانپیانانە بە ئیمپراتۆرییەتێکی تورکیدا لە قوستەنتینییەوە بۆ قەوقاز – بە دیاریکراوی لەگەڵ ناوچەکانی پەنا و قوژبنی ئەرمەنی و نەستۆرییەکاندا، واتە:
کۆنترۆڵێکی ئەوروپی بە سەر قوستەنتینییەدا لە لایەن دەستەیەکی نێودەوڵەتییەوە و نەتەوەی ئەوانەی نوێنەرەکانیان لە ویلایەتەکاندان پەیڕەویی هێڵە گشتییەکانی کاریگەریی و دەسەڵاتی دەوڵەتە جیاجیاکان دەکەن کە ئێستا لەژێر گفتوگۆدان. ئەمە پابەندمان دەکات کە پشتیوانی تورکیا بکەین و تا ئەم ئاستە مەسەلەکە قەناعەتبەخش دەبێت بە هاوبەشە محەمەدییەکانمان. […] ئەم سیاسەتە خۆ دوور دەگرێت لە بچڕین و لەخۆگرتنی خاک یان ناوچەی پارێزراو کە پێچەوانە بێت لەگەڵ ویست و خواستی میللیدا.
گێڕانەوەی دەسەڵاتی تورکیا لەژێر سەرپەرشتیی ڕاوێژکارانی بێگانەدا (باشترە بڵێین بەریتانی) لە پارێزگاکانی باکووردا دۆخەکە لە سنووری باکووری میسۆپۆتامیادا ئاسان دەکات، هەروەها لە کوردستانیشدا کە بەم دواییە ئەفسەرێکی سیاسی کوژرا لە ئەنجامی پیلانێکی ڕاستەوخۆی تورکی – کوردیدا (44) .
هاوشان لەگەڵ زیادبوونی گومان و دوودڵی لە ماوەی دوای جەنگدا، فرە سیستەمیش لەناو دەزگە و دامەزراوەکانی بەریتانیدا زیادی کرد. کێشەی ئەم فرەییە زیاتر ڕوونبووەوە کاتێک کە داهاتووی میسۆپۆتامیا بەگشتی و ئەوی ویلایەتی مووسڵ بەتایبەتیی بوون بە جێی پرسیار. (ئەو هەژدە مانگەی تێپەڕی لەنێوان کۆتایی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە نۆڤەمبەری 1918دا و بەخشینی ماندێتی میسۆپۆتامیا بە بەریتانیای مەزن مۆرکی جیاوازی و ناکۆکییەکی زۆری لێنیشت لە سیاسەتی نێوان دەسەڵاتە ئیمپراتۆرییەکان لە لەندەن و بەغداا) (45) .
شکستی حکوومەتی لەندەن لە گونجاندنی سیاسەتێکی توندوتۆڵ یەکگرتوودا بۆ میسۆپۆتامیا یارمەتیی ئەرنۆڵد تی. ویڵسنی دا بۆ بەهێزکردنی لە وڵاتی داگیرکراودا. ئەرنۆڵد ویڵسن ئیددیعای ئەوەی دەکرد کە جاڕنامەی ئەنگلۆ – فەرەنسی (هەڵەیەکی کارەساتبار) بوو و ئەوەی ڕایگەیاند کەوا (وڵات سەرتاپا بەتەمای ئەم چەشنە پلانە گشتگیرانەی سەربەخۆیی نییە و چاوەڕێیشی ناکات) (46) . بەو ڕەنگە و سەبارەت بە مووسڵ، بەریتانییەکان جیاوازییەکی بەرچاویان سەلماند و ئەمەش لە بنەڕەتدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕاستییەی کەوا (زۆرێک لە ئیدارە حکوومییەکان پشکێکیان لە مەسەلەکەدا هەیە) (47) .

بێک ئەم جیاوازی و مشتومرانە بەم شێوەیەی خوارەوە کوورتدەکاتەوە:
(بۆ نموونە، [ئەم جیاوازییە]، لە سکاڵای لۆرد کێرزنی وەزیری دەرەوەدا دەرکەوت لە ساڵی 1919وە تا 1924، لەبارەی دەستتێوەردانی دامودەزگە وئیدارەکان لە سیاسەتیدا. بەڵگە و ئارگومێنتی ستراتیجی، کە پاساوی داگیرکردنی بەریتانی بوو بۆ مووسڵ لە ساڵی 1918دا و گرنگی و بەهای ناوچەکەی شیکردەوە بۆ هەریەک لە پەیوەندییەکانی ئیمپراتۆری و پێگەی بەریتانیا بەگشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەوە دەگەیەنێت کەوا کێشەی مووسڵ نەک هەر وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی کۆڵۆنییەکانی سەرقاڵ کردووە بەڵکوو وەزارەتی هندستانیشی گرتووەتەوە. ئارگومێنت و پاساوی ئەم کارەش پشتی بەو ئیددیعایە بەستووە کەوا کۆنترۆڵ کردنی مووسڵ، کە لە ڕووی سرووشتییەوە بە چەند زنجیرە چیایەک لە تورکیا جیابووەتەوە، نەک هەر مانەوەی ئێراق دابین دەکات بەڵکوو سنوورێکی سەلامەت و ئارامتر دەستەبەر دەکات دژ بە تورکیا، چونکە ترس هەبوو کەوا ئەمیان (واتە تورکیا – و) ، کە وەک دەوڵەتێکی ئیسلامیی دوژمنکار تەماشا دەکرێت، ڕەنگە وەک خاڵی دەستپێکردن بەکاربهێنرێت بۆ هێرشکردنە سەر ئێراق و لە کاتی گونجاوی خۆیشیدا بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی بەریتانیا لە لە کەنداوی فارسدا) (48) .
بە هەمان شێوە، وینستن چەرچڵ، کە لەو کاتەدا وەزیری جەنگ و هێزی ئاسمانی بوو، لە یاداشتێکیدا کە لە 1ی مایسی 1920دا بەرزیکردبووەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران ئەوە ڕووندەکاتەوە کەوا (وڵاتەکە مۆتەکەیەکی کارگێڕی بوو و لەنێوان سێ بەشی سەرەکیدا دابەش بووبوو) (49) .
لەناو ئەم بارودۆخەدا، تاقە دڵنیایی درووستکردنی دە#سنە#جێی ڕووبەر یان ناوچەیەکی ناوبەینی ژێر کاریگەریی بەریتانیا. ماکدوواڵ دەنووسێت لە ڕووی تیۆرییەوە، جۆرێک لە کۆنفیدراسیۆنی کوردی وێناکرابوو. بەڵام لە ڕووی کردارەوە، کێشەی ڕاستەقینە هەبوو لە دیاری کردنی سنوورێکی ئارام بۆ میسۆپۆتامیا، کە ناوچەیەکی ناوبڕ بێت لە باکووری ئێرەوە بۆ دوورخستنەوەی تورکەکان و دواجاریش سنوورێکی باکووری قبووڵکراو بۆ ئەو ناوچە ناوبڕە لەگەڵ دەوڵەتێکی ئەرمەنی مەزەندەکراودا (50) . گەلێ پێشنیاز پێشکەشکران، بۆ نموونە، مێجەر نۆیڵ (لای کورد ئەم ناوە زیاتر بە نۆئێل ڕۆیشتووە – و) داکۆکیی لەسەر سێ پڕۆژە دەکرد بۆ کوردستان: باشووری کوردستان کە بنکەی لە #سلێمانی# بێت و نەهری، ڕەواندز، #هەولێر#، #کەرکووک#، #کفری# و #خانەقین# لەخۆدەگرێت، ناوەندی کوردستان بنکەکەی لە مووسڵ بێت و ڕۆژاوای کوردستان کە بنکەکەی لە #ئامەد# بێت و تا ئەوپەڕی باکوور دەکشێت کە کوردی تێدا نیشتەجێبێت و هەر هەموو ئەم پێشنیازانە بە پارێزگاری و ڕاوێژی بەریتانی کراون (51) . ئەرنۆڵد تی. ویڵسن، لەژێر کاریگەریی دابینکردنی سنووری ئارام و سەلامەتدا، پێشنیازی (گێڕانەوەی دەسەڵاتی تورکیای کردووە بە سەرپەرشتیی ڕاوێژکارانی بیانی (باشترە بڵێین بەریتانی) لە ناوچە یان پارێزگاکانی provinces باکووردا. [ئەمەش پێدەچێت] پێگە و هەڵوێست ئاسان بکات لە میسۆپۆتامیا و کوردستانیشدا) (52) . وەزارەتی دەرەوە لە لەندەن و بارەگای گشتی لە قاهیرە، بە ڕۆڵی خۆی، پێشنیازی کشانەوەیەکی تەواوی کردووە لە هەموو کوردستان و تەنیا دەشتاییەکانی میسۆپۆتامیا بهێڵرێتەوە.

ئەرنۆڵد تی. ویڵسن بەم شێوەیەی خواروە وەڵامیداوەتەوە:
(بە ڕای من سەبارەت بە کورد پێویستە تەواوی بنەمای کارمان مسۆگەرکردنی سنوورێکی قەناعەتبەخش بێت. چونکە ناتوانرێت ئەم جۆرە سنوورە بەئارامی دابین بکرێت، پێم وایە لە دەشتاییەکانیشدا، بەڵام دەبێت لە چیا کوردییەکاندا ئەوە بکرێت و … [ئەمەش] پێویستی بەوەیە کە پەنا ببرێتە بەر سیاسەتێکی خێڵەکی) (53) .
ئەم سیاسەتە دژوار و پێچەوانە بەیەک و ناڕوونانە بەرانبەر بە کوردەکان لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا ڕوونبووەوە کە دامودەزگە بەریتانییە سەرەکییەکان لە 13ی نیسانی 1920دا ئەنجامیاندا وەک وەزارەتەکانی دەرەوە، کۆڵۆنیاڵی، هێزی ئاسمانی و ئۆفیسی هندستان. لەو دەمەدا بەریتانییەکان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە دەبوو کوردستان دابڕن، بەو پێیەی کە ناتوانن هیچ کەسێک بدۆزنەوە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ لەو بەشەی وڵاتەکەدا (54) . بەڵام ویڵسن پێداگریی لەسەر ئەوە دەکرد کە دەستبەردان لە کوردستانی باشوور پێگەی بەریتانیا بەرەوڕووی مەترسی دەکاتەوە لە کەنداوی فارس و بە هەمان شێوەش لە میسۆپۆتامیادا، کەچی لۆرد کێرزۆن لەگەڵ ئەم ڕایەدا کۆک نەبوو و نەیدەسەلماند. لەبەر ئەوەی کە مەحاڵ بوو بگەنە بڕیارێکی کۆنکریتی، لیژنەی کۆبوونەوەکە لەسەر ئەوە ڕێککەوتن لەسەر ڕاپۆرتی ڕەشنووسی پێشنیازی ڕۆبەرت ڤانسیتارت کەوا کوردستان (بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ) جیانەکرێتەوە، بەڵکوو لێبگەڕێن کەوا کێشەکە لە ماوەی ساڵی داهاتوودا چارەسەر بکرێت.
پێشنیازەکانی ڤانسیتارت بوون بە بەندەکانی 62 و 63 و 64ی پەیماننامەی سیڤەر (55) . لە سەروبەندی گفتوگۆدا و لە کاتێکدا ئێدوین مۆنتاگۆی وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری هندستان داکۆکیی لە کوردستانێکی سەربەخۆ دەکرد، لۆرد کێزۆن ڕایگەیاند کەوا (ئەگەر بەریتانییەکان دەوڵەتێکی نیمچە سەربەخۆ بۆ کورد دابمەزرێنن بە ئیدارەیەکی بەریتانییەوە، لەوانەیە فەرەنسییەکانیش هەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتێکی هاوشێوە لە باکووری کوردستان بە سەرپەرشتیی ڕاوێژکارانی فەرەنسی) (56) .

بە هاتنی مانگی مایسی 1919 و لە یەکەم کشانەوە و دەستبەرداربوونیان لە تاقە دەوڵەتێکی کوردستانی باشوور، ڕوویان وەرگێڕا بەرەو بیرۆکەی ویلایەتێکی مووسڵی عەرەبیی دەوردراو بە چەند دەوڵەتێکی کوردی بە سەرکردایەتیی سەرۆکە کوردەکان لەگەڵ ڕاوێژکارانی بەریتانیدا (57) . هەرچەندە بیرۆکەی جیاکردنەوەی سیاسیی نێوان کورد و عەرەب هەر مابوو، بەڵام ڕاپەڕینەکانی ساڵی 1919 بەریتانییەکانی لە ئێراقدا هێنانیە سەر ئەو قەناعەتەی کە پێویستە کاروباری ناوخۆ توندتر بگرن و ئاگایان لێبێت. لەگەڵ ئەوەشدا، بڕیاربەدەستانی لەندەن بیریان لەوە دەکردەوە کە دەسبەرداری ناوچەیەکی شاخاوی کەوا کۆنترۆڵکردنی زۆر لە سەریان دەکەوێت. (لە کاتێکدا کە براوەی ئەو ڕۆژە باسی لە کوردستانێکی سەربەخۆ دەکرد و ئێستا تەنانەت ویلایەت و هەرێمە ئۆتۆنۆمیدارەکانیش کەوتوونە بەر دەسکاری و گۆڕانکاری) (58) .
ویڵسن دوابەدوی ڕاپەڕینەکەی شێخ مەحموود برووسکەیەکی بۆ سەرۆکەکانی ناردووە لە لەندەن و تێیدا دەڵێت:
(ڕووداوەکانی ئەم دواییە بە هیچ شێوەیەک دید و بۆچوونی منی نەگۆڕیوە سەبارەت بە کاراکردنی ئەو سیاسەتەی کە لە [9ی مایسدا] حکوومەتی خاوەن شکۆ ڕەزامەندیی لەسەر دەربڕیوە لەبارەی دەوڵەتە سەربەخۆکانی کوردەوە، بەڵام پلەی سەرپەرشتی کردن دەبێت پشت بە پێویستیی وڵاتەکە و مەسەلە ستراتیجێیەکان ببەستێت) (59) .
ئەم جۆراوجۆریی ڕاوبۆچوون و پێشنیازانە ڕۆڵیان لەوەدا بینی کەوا کێشەی سنووری باکووری ویلایەتی مووسڵ هەر بە چارەسەر نەکراوی بمێنێتەوە. لەو ماوەیەدا کە باسی لێوەدەکەین، هەوڵ و کۆششی بەریتانییەکان لە درووستکردنی هاوپەیمانیی گونجاوی ناوخۆییدا چڕبووبووەوە و بەدیاریکراویش بۆ دۆزینەوەی (سەرکردە و ڕابەری گونجاوی کورد کە بتوانرێت کاریان لەگەڵدا بکرێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک) . جەنەراڵ شەریف پاشا، کە ئەندامێکی پێشووی حیزبی کوردی بووە لە ساڵی 1908دا و هەروەها بەشداریش بووە لە کۆنفرانسی ئاشتیی ساڵی 1919دا و شێخ مەحموودی بەرزنجی و شێخ تەهای نەهری سەرکردەی ناودار و دەرکەوتووی کوردبوون کە بەریتانییەکان هەوڵیان داوە چارەسەریان لەگەڵ بدۆزێتە و ئەم هەوڵانە هەروا بێئەنجام مانەوە و شتیکیان لێنەهاتەبەر. ئەم تەمومژ و تێکەڵوپێکەڵییە تادەهات زیادی دەکرد بە هۆی دابەشبوونی نێوان کوردەکان خۆیانەوە. دێڤید ماکدوواڵ باس لەوە دەکات کەوا (لە بەهاری ساڵی 1919دا، سێ ئاڕاستەی بیرکردنەوەی سیاسی لەناو کوردەکاندا هەبوو: سەربە تورک و سەربە هاوپەیمانان و دواجاریش، لەناو کوردەکانی #دەرسیم#دا، ئارەزوویەک پەیدابوو بۆ سەربەخۆیی تەواو لە هەموو دەستتێوەردانێکی دەرەکی. زۆرێک لەو کوردانەی کە گومان و دوودڵیی چواردەور پەشۆکاندبوونی، حەزیان نەدەکرد خۆیان پابەندی یەک ڕەوتی کار بکەن بە شێوەیەک کە گەڕانەوەی تێدا نەبێت) (60) .
بە هاتنی ساڵی 1920، دامزراندن و درووستکردنی کوردستانێکی جیا هەر بە ئاڕاستەیەکی گشتی مایەوە، لە کاتێکدا کە نەدەتوانرا سنوورەکانی دیاری بکرێت و بڕیاری لەسەر بدرێت. بە درێژایی ساڵی 1920 و 1921، گەلێ پێشنیاز و بۆچوون پێشکەشکران. بۆ نموونە، لە 13ی ئابی 1920دا، نامەیەک نێردراوە بۆ سێر پێرسی کۆکس (61) ، کە ئەمەی خوارەوەی تێدا دەخوێنرێتەوە:
(هەروەها گریمانەی ئەوەش دەکەم کە ئەو پەرەسەندەی بارودۆخی گشتی لە ویلایەتەکانی ڕۆژهەڵاتدا [ئاوها] دواتر دەبێتە سەرکەوتنێک بۆ ئۆتۆنۆمییەکی کوردی لەژێر دەسەڵاتی تورکیادا و بە دوایدا داواکارییەکی سەرکەوتوو دێت لە کۆتایی پێنج ساڵی سەربەخۆییدا و بژاردەی جیابوونەوە لە [بەغدا] و هاتنە پاڵ دەوڵەتە کوردییە نوێیەکە (62) .
سەبارەت بەو ناوچانەی کوردستانی باشووریش کە لە ئێستادا لە لایەن بەغداوە بەڕێوەدەبرێت، پێمخۆشە پێشنیازی فیدراسیۆنێکی دەوڵەتە کوردییەکان بکەم لە لایەن سەرۆکە کوردەکانەوە لەگەڵ سەرۆکێکی بەریتانی لە لایەنی ئەوانەوە و ئەنجوومەنێکی فیدراڵی کە ڕەنگە لە [سلێمانی] بێت و لە ئێستادا ئەفسەرێکی سیاسیی بەریتانی سەرۆکایەتیی بکات. […] وەک ئەندامی ئەنجوومەنی فیدراڵی بێجگە لەوانەی [ناخوێنرێتەوە] بە شێوەیەکی ناوخۆیی، من پێمخۆشە حەمدی بەگی بابان ڕاسپێرم وەک نوێنەری بنەماڵەی بەدرخان و بەو سیفەتەشی کە ئەندامی یانەی کوردییە لە قوستەنتینییە) (63) .
بەهەرحاڵ، گوتراویشە کەوا داهاتووی باشووری کوردستان دەکرێت بڕیاری لێبدرێت بەپێی بارودۆخی ناوخۆیی و بەندە بەو هەڵوێستەی کە ویلایەتە یەکگرتووەکان وەریدەگرێت. بێجگە لەوەش، ڕاپەڕینی بەرفراوانی تەمووزی 1920 و هەروەها هەڵکشانی ناسیۆنالیزمی عەرەبی داهاتووی کوردستانی باشووری زیاتر تەڵخ و لێڵ کرد. لە ئۆکتۆبەری 1920دا سێر پێرسی کۆکس جێگەی ویڵسنی گرتەوە و بەزوویی دەستپێشخەریی کرد بۆ پشتیوانیکردنی حکوومەتێکی عەرەبی لە ئێراقدا. بۆ نموونە، لە نامەیەکدا بۆ سێر ویندهام هێنری دیدس (64) ، هوبەرت یۆنگ جەختی لە پێویستیی (پێکهێنانی حکوومەتێکی لەم چەشنە کردەوە و بە عەرەبیی پوخت هێشتنەوەی) (65) . بە هاتنی کۆتایی ساڵ، وا دیاربوو هەڵوێستی بەریتانی بەرانبەر بە کورد گۆڕانکاریی زۆری بەسەردا هاتبێت. ماکدوواڵ تێبینی دەکات کەوا (کاتێک پیداچوونەوە بە یاسای هەڵبژاردندا کرا لە دیسەمبەری 1920دا، یاساکە هیچ دانپیانانێکی تێدا نەبوو بەو زەمانەتانەی کە مافی کوردەکانی ئێراق بوو بەدەستیبهێنن بەگویرەی پەیماننامەی سیڤەر، کە تەنیا چوار مانگ لەوەوپێش مۆرکرابوو) . لە کۆنووسی کۆبوونەوەی ئەنجومونی وەزیراندا وا ڕوونکراوەتەوە کە یاساکە ناونراوە (لائیحەی هەڵبژاردنی کاتی) و لە دەقەکەیدا وەهاتووە:
[…] ئەنجوومەنی نوێنەران یان کۆنگرێس دەبێت لە سەد ئەندام پێکبێت و دەبێت بیست کەسیان لە لایەن [شێخی] عەشیرەتەکانەوە هەڵبژێردرێن. بێجگە لەم نوێنەرایەتییە تایبەتییە، هەر عەشیرەتێکی شایستە دەتوانێت ناوی خۆی لە تۆماری هەڵبژاردندا بنووسێت و وەک هەر هاووڵاتییەکی تری میسۆپۆتامیا دەنگ بدات. هەروەها نوێنەرایەتیی تایبەتیی کۆمەڵگەکانی جوو و کریستیانیشی گرتەوە لە ئێراقدا، کە یەک ئەندام بۆ جوو و پێنجیش بۆ کریستێدانییەکان بوو.

خاڵە گرنگەکانی تر ئەوەن کەوا ئەو بەندەی باس لە ئێراق دەکات وەک (ناوچە یان هەرێمێکی دیاریکراو لە پەیماننامەی هێزەکاندا) کە بەش یان کەرتی [سلێمانیی] کوردی بوو بەتەواوی لابرابوو و بە هەمان شێوەش ناوچە کوردییەکانی تر لە هەردوو کەرتی مووسڵ و کەرکووک، خراپوونە نێو ئەحکامەکانی ئەم دەقەوە) (66) .
هەرچەندە کوردەکان خرانە نێو کاروباری هەڵبژاردنەوە، لەگەڵ بوونی هەندێک بەندی تایبەتیشدا، بەڵام پێرسی کۆکس پێشنیازی ئەوەی کرد کە بە شێوەیەکی جیاواز مامەڵە لەگەڵ [سلێمانی] و ناوچە کوردییەکانی تردا بکرێت چونکە پێویستیان بە بایەخدانێکی ورد و تایبەتە، کە یەکبگرێتەوە لەگەڵ بەندی 64ی پەیماننامەی ئاشتی لەگەڵ [دەوڵەتی عوسمانیدا] (67) .
سەبارەت بە بارودۆخی کورد، ڕاپۆرتی هەواڵگریی 31ی دیسەمبەری 1920 ڕوونیدەکاتەوە کەوا (ئەفسەرە سیاسییەکانی مووسڵ و کەرکووک و هەولێر وایان دەبینی کە لە ناچەکانیاندا ئارەزوویەک نییە بۆ جیابوونەوە لە ئێراق بەو مەرجەی دڵنیاییان بدەنێ لەبارەی بەردەوامیی کۆنترۆڵی بەریتانییەوە ئەگەرچی هەندێک زەمانەتی ناوخۆیی دابینکراوە سەبارەت بە زمان و شتی لەم چەشنە) (68) . بێجگە لە ڕەچاوکردنی مافەکانی کورد، (ئەمانە بەتەواوی ملکەچی ستراتیجییەتی بایەخپێدانی بەریتانییەکان و (ئێراقییەکان) دەبن) (69) .
گۆڕانکارییەکی گرنگی تر ئەویە کە وەزارەتی کۆڵۆنییەکان جێگەی وەزارەتی هندستانی گرتەوە بۆ کاروباری ئێراق و درووستکردنی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناو وەزارەتی کۆڵۆنییەکاندا. ئەم گۆڕانکارییە بە شێوەیەکی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆکار لەنێو مەسەلەکانی تردا:
1) پێویستیی کەمکردنەوەی تێکهەڵکێشیی نێوان دەزگە و دامەزراوەکان. سەبارەت بەم مەسەلەیە، بۆ نموونە، یۆنگ دەنووسێت: […] لەبەر ئەوەی دەسەڵات و کۆنترۆڵ کردن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بووە بە دوو بەشەوە کە دەکرێت بە شێوەیەکی کارا جیاواز و ناکۆک بن لەسەر مەسەلەگەڵێکی پرەنسیپ، ئەو کاتە بۆ ئێمە تەواو مەحاڵ دەبیت کە سیاسەتی هاوبەش دابڕێژین (70) .
2) پێویستیی پەرەپێدانی (سیاسەتێکی داڕیژراو بۆ کەمکردنەوەی خەرجی ئیمپراتۆری بە قۆناخبەندیی یەک لە دوای یەک تا نزمترین ئاست) (71) ، بەزۆری لەژێر فشارێکی جەماوەریی گەورەدا. بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەکی فەرمی لە کۆنفرانسی مارتی 1921ی قاهیرەدا دامەزرا، کە تێیدا بڕیاریش درا کەوا فەیسەڵی کوڕی حسێنی لەمەڕ حیجاز، بکرێتە مەلیکی داهاتووی ئێراق (72) . کۆنگرەی قاهیرە کاریگەرییەکی گەورەی هەبوو لەسەر سیاسەتی بەریتانی سەبارەت بە کورد و کۆنگرەکە (هەوڵدانێک بوو لە لایەن بەریتانییەکانەوە بۆ وەستاندنی داڕووخانی سیاسەتی بەریتانی کە لە ساڵی 1920وە تووشی بووبوو و بەردەوام بووبوو بە مۆرک و خاسییەتی ئەو سیاسەتە لە سەرەتای ساڵی 1921یشدا) (73) . بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یاداشتێکی لە لەندەن ئامادەکردبوو و بەرزیکردبووەوە بۆ لیژنەی سیاسی لەبارەی کوردستانەوە.
لیژنەکە پێکهاتبوو لە وینستن چەرچڵ (سەرۆک) و پاشان وەزیری کۆڵۆنییەکان، پێرسی کۆکس، گێرتڕوود بێڵ، کە سکرتێری کۆکس بوو، کۆڵۆنێڵ تی. ئی. لۆرەنس مێجەر هوبەرت یۆنگ و مێجەر ئی، دەبلیو. سی. نۆیڵ ئەندامی ڕاوێژ پێکردن بوون. یاداشتەکە ڕوون و ئاشکرا ڕایدەگەیەنێت کە ئەندامان بەتوندی لەسەر ئەو ڕایەن کەوا ئەو ناوچانەی بە پوختی و تەواوی کوردن نابێت بخرێنە سەر دەوڵەتە عەرەبییەکەی میسۆپۆتامیا، بەڵکوو دەبێت پرەنسیپەکانی یەکگرتوویی و نەتەوەیی کورد تا دەتوانرێت بپارێزرێت و پشتگیری بکرێت لە لایەن حکوومەتی خاوەن شکۆی (بەریتانییەوە – و) . لە کۆتایی گفتوگۆکەدا، چوار ئەندام لە کۆی حەوت قەوارەیەکی کوردییان پێ باشتربوو کە لە ئێراق جیابێت و ئەوانیش: چەرچڵ، یۆنگ، نۆیڵ و لۆرەنس، دژ بە کۆکس و بێڵ بوون و (مێجەر ڕ. د. بابکۆکی سکرتێری لیژنەکە گفتوگۆ و مشتومڕەکەی بەجێهێشت و چووە دەرەوە) . لەگەڵ ئەوەشدا، لە چەند مانگی دواتردا مەسەلەکە واکەوتەوە کە وەرگەڕانێکی سەرسووڕهێن لە سیاسەتی بەریتانیدا ڕوو بدات و سیاسەتەکەی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چەرچڵ ڕەتکرایەوە لە بەرژەوەندیی سیاسەتەکی کۆکس”74. بەم ڕەنگە (بیر و ئایدیای ڕێگەدان بە سەرهەڵدان و دامەزراندنی دەوڵەتێکی جیا بۆ کوردستانی باشوور لە دواجاردا خرایەلاوە لە بەرژەوەندیی هێشتنەوەی وەک بەشێک لە ئێراق) (75) .

لە دید و بۆچوونی کۆکسەوە، باشترین سیاسەت ئەوەبوو کەوا کوردەکان بە کەمینەیەک دابنرێن لە ئێراقدا لەگەڵ پێدانی شانسی سێ ساڵ بۆیان و پاشان چاوخشاندنەوە بە بڕیارەکەیاندا [ئاوها هاتووە] (76) . بێگومان ئەمە نیاز و مەبەستی بەریتانییەکان بوو کاتێک کە داکۆکییان لە “ئۆتۆنۆمییەکی ناوخۆیی دەکرد بۆ کوردەکان لە کاتی ئامادەکردنی ڕەشنووسی ماندێتدا و هەروەها لە کاتی گفتوگۆکانی مەسەلەی مووسڵیشدا.
ئەم گۆڕانکارییانە کاردانەوەی جۆراوجۆریان بەرپاکرد لەناو کوردەکانی ویلایەتی مووسڵدا. ڕژێمە نوێکە پەلیکوتا بۆ سێ ناوچەی سەرەکیی ویلایەتەکە (مەبەستی ویلایەتی مووسڵە – و) کەوا کەرکووک و هەولێر و مووسڵی گرتەوە، (لە کاتێکدا سلێمانی بەئاشکرا خواستی خۆی دەربڕی بۆ مانەوە لەژێر کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی بەریتانیادا) و (هەموو هەوڵێک درا بۆ پەرەپێدانی ئیدارەی خۆماڵی بە پێی بنەما ئاساییەکان) (77) . وەڵامی بەریتانییەکان بۆ ئەم کاردانەوانە ڕاگەیاندنێک بوو لە لایەن پێرسی کۆکسەوە، کە تێێدا جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی کەوا (کۆمیسیاری باڵا ڕەچاوی ئەو ڕێکخستنە ئیدارییانەی کردووە کە پێویستە بگیرێنەبەر بۆ داهاتووی ناوچە کوردییەکان لە ئێراقدا. ئەو وا تێگەیەنراوە کە ترس و نیگەرانییەکی زۆر لەئارادا هەیە لەوەی کوردەکان ببەسترێنەوە بەو حکوومەتی نیشتمانییەوە کە لە بەغدا دامەزراوە و لەبەر ئەم هۆیەیە کە هەندێک داواکاری هەیە بۆ ڕژیمێکی ئۆتۆنۆمی) . لێرەدا گونجاوە کە ئەم ڕاگەیاندنە بگوێزینەوە بۆ دەرخستنی ئەوەی کە ئایدیا و بۆچوونی کوردستانێکی جیاکراوە وازی لێهێنراوە و ئەوەش ڕوونبکرێتەوە کە چۆن بەریتانییەکان هەوڵیان داوە پاکانە بکەن و پاساو بۆ هەڵوێستیان بهێننەوە لە بەرانبەر کورددا:
لە هەمان کاتدا، وا دێتە تێگەیشتن کە ڕابەرانی ڕای کوردی بەتەواوی ئاگایان لەو پەیوەندییە ئابووری و پیشەسازییەیە درووستەیە کە ناوچەکانیان بە ئێراقەوە دەبەستێتەوە و ئەو سەغڵەتی و نەگونجانەیە کە جیابوونەوە لەخۆیی دەگرێت. لە سایەی ئەم کەش دۆخەدا ئەگەر بکرێت خاوەن پایە حەز دەکات بەڵگەی خواست و ئارەزووی ڕاستەقینەی کۆمەڵگەکانی کوردی دەستبکەوێت. ئەوان ئەگەر پێیان باشبێت لەژێر سایەی حکوومەتی ئێراقدا بمێننەوە، ئەوە ئەم ئامادەیە ئامادەیە ئەنجوومەنی دەوڵەت ڕاسپێرێت بۆ چارەسەرێک بە پێی ئەم بنەمایانەی خوارەوە:
یەکەم: سەبارەت بەو ناوچانەی کوردستان کە سەربە کەرتی مووسڵن و دەکەونە چوارچێوەی ماندێتی بەریتانیاوە، ئەوە دەبێت لیوایەکی لاوەکی (78) یان (نیمچە لیوا، بنلیوا) پێکبهێنرێت و لە قەزاکانی #زاخۆ# و #ئاکرێ# و #ئامێدی# پێکبێن و #دهۆک#یش ببێتە ناوەندی لیوا لاوەکییەکە بۆ ئەوەی لەژێر دەسەڵاتی یاریدەدەرێکی بەریتانیدا بێت [موتەسەڕیف]. دەبێت قایمقامەکانیش (79) لە حاڵی حازردا بەریتانی بن، بەڵام هەر کە پیاوانی کارامە و شایستە پەیدابوون ئەوە دەگۆڕدرێن بە کورد یان ئەو عەرەبانەی دەتوانن بە کوردی قسە بکەن و لای کورد پەسەندبن.
ئەم نیمچە لیوایە بەگشتی و بۆ هەموو کاروباری دارایی و دادوەری ملکەچی حکوومەتی نیشتمانی دەبێت لە بەغدا و بە شێوەیەکی ئاسایی نوێنەرانی خۆی دەنێرێت ئەنجوومەنی دامەزراندن (المجلس التأسیسی) ، بەڵام بۆ مەبەستی کارگێڕیی گشتی قایمقامەکان پەیوەست دەبن بە موتەسەڕیفی نیمچە لیواکەوە (لێرەدا ئەم پێگەیەی بە نیمچە یان خوار موتەسەڕیف ناوبردووە – و) ، لە کاتێکدا کە دامەزراندنی ئیداری لە ڕێگەی خاوەن شکۆ کۆمیسیاری باڵاوە دەبێت بە ڕاوێژ لەگەڵ دەسەڵاتە ناوخۆییەکاندا.
دووەم: کۆمیسیاری باڵا هەوڵدەدات بەشداریی ئەفسەرە بەریتانییەکان ڕێکبخات لەگەڵ ئیدارەی هەولێر، پێکەوە لەگەڵ کۆیسنجەق (80) و ڕواندزدا و ئەوە دابین دەکات کە دامەزراندنی کاربەدەستانی حکوومەت بەپێی خواستی خەڵک دەبێت. هەر کە بارودۆخەکە ڕەخسا وردەکارییەکان ڕادەگەیەنین.
سێیەم: [سلێمانی] وەک موتەسەڕیفلغێک (واتە لیوا – و) مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و موتەسەڕیفێک حوکمی دەکات و ڕاوێژکارێکی بۆ دادەنرێت و تا ئەو کاتەی کە موتەسەڕیف دادەنرێت ئەوە ئەفسەری سیاسیی بەریتانی مەم سیفەتە ئەو ئەرکە دەبینێت (81) .
لە کاتێکدا کە ئەم هەلومەرجانە لە لایەن کەرتەکانی مووسڵ و هەولێرەوە قبووڵکران، کەچی سلێمانی ڕەتیکردنەوە. هەڵبەت بەزەحمەت دەتوانرێت قسە لەبارەی هەڵوێستی بەریتانیاوە بکات سەبارەت بە کورد. بۆ نموونە، بەیاننامەی 24ی دیسەمبەری 1922 دامەزراندنی حکوومەتێکی کوردیی سەلماندووە لە چواچێوەی سنووری ئێراقدا و لە بەیاننامەکەدا هاتووە کەو (حکوومەتی خاوەن شکۆی بەریتانیا و حکوومەتی ئێراق بەهیوان کەوا لە زووترین کاتدا کەسە جۆراوجۆرە پەیوەندیدارەکانی کورد لەناو خۆیاندا بگەنە ڕێککەوتنێک لەسەر فۆرم و شێوەی ئەو حکوومەتەی دەیخوازن و ئەو سنوورانەی تا کوێ بگرێتەوە و نوێنەرانی بەرپرس بنێرن بۆ بەغدا بۆ گفتوگۆکردنی پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکانیان لەگەڵ حکوومەتی خاوەن شکۆی بەریتانیا و حکوومەتی ئێراقدا) (82) . ئەم بەڵێنانە بە هەر ڕێگەیەک بێت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران سەلمێنرا لە 11ی تەمووزی 1923دا. دەقی بڕیارەکە دەڵیت کەوا (حکوومەتی ئێراق بەنیاز نییە هیچ کاربەدەستێکی عەرەب لە ناوچە کوردییەکاندا دابمەزرێنن بێجگە لە کاربەدەستە تەکنیکییەکان، هەروەها بەنیازنین دانیشتووانی ناوچە کوردییەکان بە زۆر ناچار بکەن زمانی عەرەبی بەکاربهێنن لە نووسراوە ڕەسمییەکانیاندا) .
لەگەڵ ئەوەشدا، چارەسەرە مامناوەندییەکە تەنیا ڕووکەش بوو، چونکە کۆکس پێشتر ئەوەی دەربڕیبوو کە (ڕاگەیاندنی ئۆتۆنۆمیی ناوخۆ ناسیۆنالیستی کورد دەکاتە دوو گرووپەوە: (کوردە زۆر ڕۆشنبیر یان مونەوەرەکان) و (ڕەگەزە زۆر نەزان و دەمارگرژەکان) بە سەرکردایەتیی مەحموود (83) . لەو نێوانەدا، ئاژاوە و پشێوی بە شێوەیەکی بەردەوام هەڵکشا لەگەڵ گەیشتنی فەیسەڵدا. ئەم پیاوە و (مەسەلەی هەڵبژاردنی بۆ تەختی پاشایەتیی ئێراق بارودۆخی سیاسیی گۆڕی) (84) ، کە لەواقیعدا، یەکدەگرێتەوە لەگەڵ ڕەتکردنەوەی سیاسەتەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چەرچڵدا. بەم مانایە بێت (ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەنێوان وەزارەتی کۆڵۆنیاڵی و دەسەڵاتەکانی بەریتانیا لە میسۆپۆتامیادا هەڵپەسێردران. بۆ ئەوەی مەسەلەی کورد نەبێتە کۆسپ و ڕێگر لە بەردەم دامەزراندنی فەیسەڵ وەک مەلیکی ئێراق، وەزارەتی کۆڵۆنییەکان (موستەعمەرات) نەک تەنیا نەخشەکێشانی دواخست لەنێوان کوردستانی باشوور و عەرەبی میسۆپۆتامیادا، بەڵکوو داهاتووی سیاسیش بۆ یەکەمیان (واتە کوردستانی باشوور – و) ) (85) . ناوچە شاخاوییەکانی ڕەواندز و سلێمانی و #بارزان# و ئاکرێ بەتایبەتیی بووبوونە شانۆی ئاژاوە و پشێویی ڕوو لە هەڵکشان. وەڵامدانەوەی بەریتانییەکان بۆ ئەم دۆخ و هەڵوێستە جێبەجێ کردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی زەمینی و ئاسمانی. بارودۆخەکە بە دامەزراندنی ئێراق لەژێر حوکمی هاشمیدا خراپتر بوو.
خاڵێکی وەرچەرخانی تر ئەوەیە کاتێک کە جەنگی سەربەخۆیی تورکیا (1919 – 1922) سەرکەوت و کۆماری تورکیا لە ئۆکتۆبەری 1923دا دامەزرا، دوابە دوای مۆرکردنی پەیماننامەی لۆزان لە 24ی تەمووزی 1923دا. لەگەڵ پەیماننامەکەدا، وا دیارە بنەمای دامەزراندنی کوردستانێک بەتەواوی سڕایەوە و نەما. پەیماننامەی لۆزان هەموو کێشەکانی لانەبرد لەنێوان ئێراق (کە ڕاستییەکەی بەریتانیابوو) و تورکیادا، (لە کاتی ناکۆکییەوە لەسەر خاوەندارێتیی ویلایەتی مووسڵ، یان ڕاستتر لەسەر هێڵی سنووری وردی نێوان تورکیا و ئێراقدا کە هێشتا لە حاڵەتی بنبەستدان) (86) . مووسڵ بخرێتە کوێ و بەو پێیەش، کورد، کە بووبوو بە یەکێک لە کێشە گەورەکانی ئەو سەردەمە. ئەم پرسیارە بە شێوەیەکی سەرەکی لەبارەی “سنوورەکان و خاوەندارێتییان” کەوا کایەی مشتومڕیان لەسەر ویلایەتەکە درووستکردووە.[1]

پەراوێز
(41) ماکدوواڵ، هەمان سەرچاوە، ل 119.
(42) ئەسکەندەر، هەمان سەرچاوە، ل 140.
(43) ئۆڵسن، هەمان سەرچاوە، ل 53.
(44) GB165 – 0029 / 6 / 58، 23ی نیسانی 1919، “سەرنج لەسەر پێشنیازەکانی کلێمەنسۆ” لە لایەن ئەرنۆڵد تی. ویڵسنەوە.
(45) کریستیان کۆتس ئۆڵڕیچسن، “داگیرکردنی بەریتانیا بۆ میسۆپۆتامیا، 1914 – 1922، گۆڤاری توێژینەوەی ستراتیجی The Journal of Strategic Studies 30، ژ. 2 (نیسانی 2007) ، ل 366.
(46) ویڵسن، سەرچاوەی پێشوو، ل 103.
(47) بێک، سەرچاوەی پێشوو، ل 257.
(48) هەمان سەرچاوە.
(49) کاب 24/ 106، 1ی مایسی 1920، چەرچڵ، یاداشتی ئەنجوومەنی وەزیران، نهێنی: “خەرجیی میسۆپۆتامیا”.
(50) ماکدوواڵ، سەرچاوەی پێشوو، ل 120.
(51) FO وەزارەتی دەرەوە 371 / 4149، 6ی نیسانی 1919، “یاداشت: دەستووری داهاتووی میسۆپۆتامیا”، پێچراوەی 8 تێبینیی ئۆفیسی سیاسیی سلێمانی.
(52) بەریتانیای مەەزن GB165 – 0029 / 6 / 58.
(53) FO وەزارەتی دەرەوە 371 / 4192، 12ی سێپتەمبەری 1919، تەلگرافێک لە میسەرەوە بۆ وەزارەتی جەنگ و کاردانەوەی ویڵسن.
(54) ئۆڵسن، سەرچاوەی پێشوو، لاپەڕە 57. ئەم “نەتوانینە” بە شێوەیەکی سەرەکیبە هۆی شکستهێنانیانی ئەزموونەکەیانەوەیە لە کۆنترۆڵ کردنی ناڕاستەوخۆی بەشە کوردییەکەی ناوچەی B دایە، بە سلێمانی و کەرکووک و کفرییەوە لە کوردستانی باشووردا. لە ماوەی ساڵی 1918 – 1919دا بەریتانییەکان دەستیانکرد بە دامەزراندنی حکوومەتێکی کوردیی سەربەخۆ لەژێر دەسەڵاتی شێخ مەحمووددا و ئەم بەتوندی کەوتە بەرەنگاربوونەوەی پێگە و هەڵوێستی بەریتانییەکان لە ناوچەکەدا، بە ئیددیعاکردنی ئەوەی کەوا مەلیکی تەواوی ناوچە کوردییەکانە. بۆ وردەکاریی ئەم یەکەم حکوومەتە ئۆتۆنۆمییەی کورد، بڕوانە ئەسکەندەر، سەرچاوەی پێشوو، هەروەها سەعد ئەسکەندەر (نۆڤەمبەری 2007) ، “نەخشەدانان بۆ جیابوونەوە: بەریتانیای مەزن و داهاتووی کوردستان، 1915 – 1923”، (سلێمانی: تێزی بڵاونەکراوەی دکتۆرا، 2007) .
(55) هەمان سەرچاوە.
(56) هەمان سەرچاوە.
(57) ماکدوواڵ، سەرچاوەی پێشوو، ل 165.
(58) هەمان سەرچاوە.
(59) ویڵسن، هەمان سەرچاوە، ل 143.
(60) ماکدوواڵ، هەمان سەرجاوە، ل 121.
(61) لە ئۆکتۆبەری 1920دا، کۆکس جێی ئەرنۆڵد تی. ویڵسنی گرتەوە، چەند مانگێک دوای یاخیبوونە گشتییەکەی تەمووزی 1920.
(62) لە سەردەمی عوسمانیدا، بەدرخان ڕابەر و سەرکردەی یاخیبوونێک بووە لە ویلایەتی مووسڵ دژ بە هەوڵەکانی سێنتراڵیزەکردن (1843) .
(63) بەریتانیای مەزن GB 165 – 0309 / DS 799.K, 13 August 1920,، سیاسی، بەغدا بۆ سێر پێرسی کۆکس.
(64) سکرتارییەتی سەرۆک (1920 – 1922) بۆ سێر هێربەرت سامۆیڵ، کۆمیسیاری باڵای بەریتانی لە فەلەستین.
(65) بەریتانیای مەزن GB 165 – 0309 / DS 42. 3. 67, 15 October 1920، سێر هەبەرت یۆنگ بۆ سێر ویندهام هێنری دیدس.
(66) وەزارەتی کۆڵۆنییەکان (موستەعمەرات) CO 730 / 1, 31 December 1920، ڕاپۆرتی هەواڵگری، لە ڕۆبەرت ل. جەرمەن (1998) ، گۆڤاری ڕۆژانەی سیاسیی جیهانی عەرەب: ئێراق Political Diaries of the Arab World. Iraq ، بەرگی 1: 1920 – 1921 (ئۆکسفۆرد: بڵاوکراوە ئەرشیفییەکان) ، ل 74 – 75.
(67) هەمان سەرچاوە، ل 75.
(68) هەمان سەرچاوە، ل 89.
(69) ماکدوواڵ، هەمان سەرچاوە، ل 166.
(70) بەریتانیای مەزن، سێر هوبەرت یۆنگ بۆ کلەیتۆن، GB 165 – 0309 / DS 42. 3. 67, October 1920 .
(71) هەمان سەرچاوە.
(72) “کۆنگرەی قاهیرە لە لایەن وینستۆن چەرچڵی وەزیری کۆڵۆنییەکانی ئەو دەمەی بەریتانیاوە بەسترا، لەگەڵ سپاردنی فەلەستین و ئێراق بە ماندێت (ئینتیداب) بدرێتە بەریتانیا لە کۆنگرەی سان ڕیمۆدا. چەرچڵ حەزی بە ڕاوێژکردن بوو لەگەڵ پسپۆڕانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و لەسەر داواکاریی ئەو گێرتروود بێڵ سیرپێرسی کۆکس و تی. ئی. لۆرەنس و سێر کیناهان کۆرنوالیس و سێر ئەرنۆڵد تی. ویڵسن و جەعفەر عەسکەریی وەزیری جەنگی ئێراق و ساسۆن ئەفەندی (ساسۆن حزقێل) ی وەزیری دارایی ئێراق و کەسانی تر لە مارتی 1921دا لە قاهیرەی میسر کۆبوونەوە. دووان لە گرنگترین بڕیاری کۆنگرەکە بەخشینی تەختی پاشایی ئێراق بدرێت بە ئەمیر فەیسەڵی کوڕی حسێن (کە بوو بە فەیسەڵی یەکەم) و ئیمارەتی ترانسجۆردەن یان شەرقی ئوردن (کە ئێستا ئوردونە) بدرێتە براکەی کە عەبدوڵڵای کوڕی حسێن بوو. بێجگە لەوەش، هێزی سەربازیی بەریتانی لە ئێراق بە کردەوە کەم بکرێتەوە و بگۆڕدرێت بە پۆلی فڕۆکەی هێزی ئاسمانیی شاهانە و بنکەی سەرەکیی لە حەببانیە بێت. کۆنگرەکە بەرنامەی کاری دا بە ئیدارەی بەریتانی لە هەردوک ئێراق و شەرقی ئوردن و لە بەخشینی ئەم دوو ناوچەیە بە بنەماڵەی هاشمی و کوڕانی سەریف حسێنی ئیبن عەلیی لەمەڕ حیجاز، چەرچڵ باوەڕی وابوو کە ڕۆح و پەیامی بەڵێنەکانی سەردەمی جەنگی بەریتانیا بۆ عەرەبەکان جێبەجێ کراوە”. ئەم زانیارییانە لەم ماڵپەڕە وەرگیراوە /www.answers.com/topic/cairo-conference.
(73) ئۆڵسن، سەرجاوەی پێشوو، ل 58.
(74) هەمان سەرچاوە، ل 59.
(75) ماکدوواڵ، سەرجاوەی پێشوو، ل 166.
(76) وەزارەتی دەرەوە FO 371 / 5067، 12ی حوزێرانی 1921، کۆمیسیۆنی باڵای میسۆپۆتامیا بۆ وەزارەتی دەوڵەت بۆ کاروباری کۆڵۆنییەکان.
(77) ماکدوواڵ، سەرچاوەی پێشوو، ل 167.
(78) لیوا: هەرێم یان ناوچەیەکە موتەسەڕیفێک حوکمی دەکات. (بەرانبەر پارێزگای ئێستایە – و) .
(79) قایممەقام: حوکمداری قەزایەکە. (پلەی سەربازیی موقەدەمیش بووە لە سوپای عوسمانیدا – و) .
(80) سەرنجەق یان سنجاق، پلەیەک لە خوار ویلایەتەوە بووە و (بەزۆری بۆ شارۆچکە بەکارهاتووە لە سیستەم کارگێڕیی عوسمانیدا- و) .
(81) بەریتانیای مەزن 165 / 0341، 6ی مایسی 1921، “ئەو بەڵێنانەی بە کورد درابوون”، بەیاننامەی سێر پێرسی کۆکس لە لایەن ڕاوێژکارانی بەریتانییەوە لە کەرتەکانی مووسڵ و کەرکووک و سلێمانی بڵاوکراوەتەوە. هەروەها بڕوانە وەزارەتی دەرەوە 371/6351، 15ی مایسی 1921، ڕاپۆرتی هەواڵگری. هەروەها ئەم ڕاپۆرتە باس لەوە دەکات کە “مەترسی هەیە سلێمانی هیچ چارەسەرێکی پێشنیازکراو قبووڵ نەکات و دەنگ لە دژی خستنەپاڵ ئێراق بدات”.
(82) هەمان سەرچاوە.
(83) ئەسکەندەر، سەرچاوەی پێشوو، ل 176. هەروەها بڕوانە وەزارەتی دەرەوە FO 371 / 7782، 16ی نۆڤەمبەری 1922، کۆمیسیۆنی باڵای ئێراق بۆ وەزارەتی دەوڵەت بۆ کاروباری کۆڵۆنییەکان.
(84) هەمان سەرچاوە، ل 163. هەروەها وەزارەتی کۆڵۆنییەکان 730/2، 23ی حوزێرانی 1921، کۆنووسی ۆفیسی کۆڵۆنیاڵی ژمارە 31558 و FO 371 / 6552، 9ی تەمووزی 1921، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری کۆڵۆنییەکان بۆ کۆمیسیۆنی باڵا.
(85) هەمان سەرچاوە.
(86) بێک، سەرچاوەی پێشوو، ل 256. هەروەها بڕوانە سەڵاحی ڕامسدان سۆنێڵ، “دیبلۆماسییەتی تورکیا 1918 – 1923، مستەفا کەمال و بزووتنەوەی ناسیۆنالیستیی تورکیا”، گۆڤاری مێژوو: پێداچوونەوەی پەرتووکە نوێکان History: Review of New Books 4، ژ. 1 (1975) ، ل 195 – 226.

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 797 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 05-02-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-02-2023 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وەرگێڕدراو لە زمانی: ئینگلیزی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 12-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 12-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 12-11-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 797 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.532 چرکە!