تڕێک و تۆپێک جاو قەرزارە.
جاو: تەنراوێکە وەک بلووری بەڵام ئەم ڕیسەکەی ئەستوورترە و بە خەڕەک دەڕێسرێت و جۆڵا درووستی دەکات، پەندەکە لە ڕووی سووکییەوە، بە یەکێک ئەوترێت کە لە ئیش و سەودا و مامەڵەیەکدا بەتەمای قازانج و دەستکەوتی زۆربووبێت و کەچی زیانی تێداکردبێت.[1]